Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:40

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی دانیمارک لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە كريستيان تۆرنینگ باڵیۆزی نوێی دانیمارک لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی دانیمارک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ دانیمارک دووپات کردەوە.

باڵیۆزی دانیمارک، وێڕای سوپاسکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە عێراق وناوچەکە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.