Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:42

بەریتانیا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران: لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەوەستین

کوردستان TV
100%

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر سەبارەت بە هێرشەدووبارەبووەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە دەڵێت، بەرامبەر بەم دەستدرێژییانە بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەوەستێت.  

دایڤید هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند: جارێکی دیکە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبنەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.

ڕاشیگەیاند: لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بەهۆی ئەم ‌هێرشانەوە لانیکەم 12 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆری دیکە بریندار و ئاوارەبوون.

هەروەها جەختی کردۆتەوە کە "بەریتانیا بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەوەستێت."

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر هاوکات نووسیویەتی "پەیامەکەمان ڕوونە: بوەستن."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.