Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:37

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە حکوومەتی فیدراڵی ڕێگری لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بکات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە حکوومەتی فیدراڵی دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لەو هێرشانەی دەکرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق.

د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی دەستوور، پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگە بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە، بێگومان ئەوەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، پێشێلکردنی دەستوور و سەروەریی خاکی عێراقە، ئەمەش کارێکی دەستوورییە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی بدات.

ڕاشیگەیاند: دەکرێت و پێویستیشە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت و ڕێگری بکات، بۆ ئەوەی چیتر ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، دووبارە نەبنەوە.

هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و تاوەکوو ئێستاش حکوومەتی عێراق و بگرە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش هەڵوێستێکی کرداری و جددییان نەبووە و زیاتر لەڕێگەی ڕاگەیەنراو و سەرکۆنەکردن بووە، کە ئەمەش نەبۆتە هۆی ئەوەی ئەو هێرشانە بوەستێنرێن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.