ڕاهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی رۆمای ئیتالی جۆزی مۆرینیۆ خه‌ڵاتی باشترین راھێنه‌ری پیشه‌یی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی پێی به‌خشرا، لای خۆیه‌وه مۆرینیۆ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی هۆله‌كه رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تا سوپاس و پێزانینم بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه پیدرۆ برۆینكا هه‌یه كه ناوبژیوانی پێشووی تۆپی پێی بوو له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیشم كاتی سوری به‌رووی من به‌رز كرده‌وه، بۆیه سوپاس و پێزانینم بۆ به‌خشینی ئه‌م خه‌لاته هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه بریكاری تۆپی پێی خۆرخی میدینز به‌رێوه‌به‌ری بریكاری گواستنه‌وه‌ی یاریزان له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان دووپاتیكرده‌وه گومان له‌وه‌نیه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ده‌زگایه‌كی پورتوگال ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ داهاتوو به‌گه‌رم و گوری زیاتر كاره‌كانم ئه‌نجام بده‌م له‌جیهانی تۆپی پێ.
مۆرینیۆ خه‌ڵاتی باشترین راھێنه‌ری پیشه‌یی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی پێی به‌خشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.