سه‌باره‌ت بهههوالی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر، ئاکسێل ڤیتسێل یاریزانی هەڵبژاردەی بەلژیکا دووپاتی کردەوە ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی هاوکارەکەی بەم زووانە دەگەڕێتەوە ریزی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئاكسێل روونیكرده‌وه لۆكاكۆ بۆ یاری یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده نابێت، به‌لام ئاماده‌نه‌بوونی ناوبراو ره‌نگه كاریگه‌ری زۆر نه‌بێت، چونكه ئه‌وان تیپێكی ناسراو نین، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین ئه‌وان خاوه‌ن ڕاهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموونن و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه كار ده‌كات، پێموایە ئه‌و دەتوانێت ببێتە سوودێک بۆیان، له‌به‌رامبه‌ردا ئێمە کاتێکی تەواومان نەبوو بۆ ئامادەکاری، هەڵبژاردەی بەلژیکا باشترین ئەنجامی خۆی لە مێژووی یارییەکانی کۆتایی مۆندیالدا بەدەستهێنا کاتێک لە ساڵی دووهه‌زارو هه‌ژده توانیمان پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنین، بۆ جامی جیهانی قه‌ته‌ر، هه‌لبژاره‌ی به‌لژیكا له‌كۆمه‌له‌ی پێنجه‌م دێت شانبەشانی هه‌لبژارده‌كانی مەغریب و کرواتیا و کەنەدا یاری دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.