هەرێمی کوردستان ده‌رگای واڵایه بۆ كۆمپانیا و پیاوانی كاری سویدی تاوەکو وەبەرهێنان لە هەولێر بە ئەنجام بگەێنن…
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازیكرد له فیلکس ینک سۆن جێگری باڵیۆزی سوید له عێراق.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، ئاڵوگۆڕ كرا.
جێگری باڵیۆزی سوید له عێراق، ستایشی پارێزگاری هه‌ولێری كرد و به پارێزگارێكی ئه‌كتیڤ و خودان کاریزما ناوزه‌دی كرد.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه مەبەستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر زیاتر زانیاری وه‌رگرتن بووه له‌باره‌ی ره‌وش و مێژووی ئه‌و شاره، چونكه به‌لایه‌نه‌وه گرنگه له‌باره‌ی مێژوو و دێرینترین شاری وه‌ك هه‌ولێر، زانیاری زیاتر بزانن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سوید خسته‌ڕوو، كه له‌كاته سه‌خته‌كاندا وه‌ك فریادڕه‌س به‌هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماوی گه‌لی كورد هاتوون، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئێستا به‌شێكی زۆری ره‌وه‌ندی كورد هەر له وڵاتی سوید نیشته‌جێن و چالاكی مەدەنی و رۆشنبیری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات ئه‌كادیمییه‌كانی كورد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونییان له‌و وڵاته وه‌رگرت، ئێستا درێژه به خزمه‌تی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان له رووی په‌روه‌رده‌وه سوودی زۆری له ئەزموونی وڵاتی سوید وه‌رگرتووه‌و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می سویدیش له پڕۆسه‌ی خوێندندا یه‌كێك بوو له ئه‌وله‌وییه‌تی كاری په‌روه‌رده‌یی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه سوید دیارترین ئه‌و وڵاتانه بوو، كه له كاتی په‌لاماردانی تیرۆریستانی داعش پشتی كوردی به‌رنه‌دا و به چه‌ك و تفاق هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه هیواخوازین سوید په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له ئاستی دیكه‌ی مرۆیی و دیپلۆماسی، وه‌ك بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری بزنس په‌ره پێبدات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای واڵایه بۆ كۆمپانیا و پیاوانی كاری سوید و وڵاتان .
ئومێد خۆشناو ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوبه‌شن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی، به هیواو تامه‌زرۆییه‌وه له چاوەروانی ئه‌وه‌دان كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌وه له حكومه‌تی سوید چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كه به چاوێكی دیكه له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و په‌لاماردانانه بڕوانێت، كه له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه به بیانووی جیا جیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان…..
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئاواره‌كان و كێشه‌ی جیهانی وه‌ك گۆڕانی كه‌شوهه‌وا قسه و باسیان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕ كرا، جێگری باڵیۆزی سوید له عێراق دووباره سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد كه ئه‌و ده‌رفەتەی بۆ ره‌خساندوون و له نزیكه‌وه گه‌نگه‌شه‌یان له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی هه‌ستیار كرد…
پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌رێمی كوردستان بە هیواوە دەوانێتە چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.