سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی 7 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کەمپی چێژنیکان و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات و بەهۆیەوە کەسێک شەهید دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2022، کاتژمێر 00:17، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر کەمپی جێژنیکان لە بەحرکە و بارەگاکانی هەریەکە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر و، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک شەهید بوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەوەی زانراوە لە هێرشەکاندا نزیکەی 7 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە، بەجۆرێک 2 درۆنی بۆمبڕێژکراو کەمپی جێژنیکانی لە بەحرکە و 3 مووشەک بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیەی پارێزگای هەولێر کردووەتەوە ئامانج و تێیدا کەسێک شەهید بوو. هاوکات 2 درۆنی بۆمبڕێژکراویش بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە ئامانج، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
دژە تیرۆری کوردستان زانیاری نوێ لهبارهی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سهر ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.