Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:40

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: دەبێت هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بوەستن

کوردستان TV
100%

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە دەڵێت، دەبێت هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوەستن.

لە ڕاگەیەنراوێک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو عێراق پێشێلکارییەکی دیکەی سەروەریی خاکەکەی لەلایەن ئێرانەوە بەخۆوە بینی.

ڕاشیگەیاند: هێرشی مووشەک و درۆنی ئێرانی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنیی بێتاوان دەخەنە مەترسیەوە و دەبنە هۆی وێرانکردنی ژێرخانی عێراق.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر جەختی کردۆتەوە کە "دەبێت ئەم هێرشە بێباکانەی سەر هەرێمی کوردستان بوەستن."

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.