Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:40

ڕاگەیەنراوی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 ڕاگەیەنراوێكی لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر حزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە زیانێکی زۆریان بە حزبەکانی کوردستانی ئێران گەیاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی سوپای پاسدارانی ئێران هاتووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بنکە و بارەگای حزبەکانی کوردستانی ئێرانیان لە خاکی هەرێمی کوردستان بە ئامانج گرتووە و زیانێکی زۆریان بەو حزبانە گەیاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە درۆن و بە مووشەک هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و بارەگای حزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە هێرشەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ناوچەکانی جێژنیکان، کۆیە و زرگوێز ئەنجام دراون.

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بۆردومانەکە کەسێک شەهید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.