Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:29

بە ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی بەهۆی خۆپێشاندانەوە ژمارەیەک قوتابیی زانکۆ دەستبەسەر کراون

کوردستان TV
100%

لە خۆپێشاندانی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکانی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 ژمارەیەک قوتابیی زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: بەهۆی خۆپێشاندانەوە ژمارەیەکی زۆری قوتابیی لە هۆڵی زانکۆکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕاشیگەیاند: لە خۆپێشاندانەکان هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو قوتابییانە بەکارهێناوە.

نزیکەی دوو هەفتەیە خۆپێشاندانی قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ داوای پێدانی دەرماڵەی مانگانە بەردەوامە و به‌مهۆیه‌وه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌وام لە بەشێکی زانکۆکانی ئەو پارێزگایە ڕاگیرابوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.