پۆلیسی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه 100 كه‌سیان له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە هەڵمەتێکدا لە چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی هەفتەیەکدا (100) سواڵکەریان دەستگیر كرد كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.