كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال سێ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ربژێر كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاواته‌خوازه له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جامه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
رۆناڵدۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: به‌ته‌واوی له پێكانه‌كه‌م چاكبوومه‌ته‌وه و پێموایه ئێستا به باشترین شێوه بۆ ده‌ستپێكردنی ڕكابه‌رییه‌كانی مۆندیال ئاماده‌م.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال هه‌موو توانایه‌كمان هه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیال، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت به ئارامی بیر له یه‌كه‌م یارییمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی غانا بكه‌ینه‌وه، دوای ئه‌م یارییه‌ش ئاسته‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ر یارییه‌كی باشمان كرد به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بگه‌ینه یاری كۆتاییش، چونكه براوه‌ی جامه‌كه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه كه باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌شمان یاریزانی لاو هه‌ن ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی باشه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی مۆندیال هه‌وڵی بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌بێت زۆر به وردی هه‌نگاو بهاوێژین تا ببینه پاڵه‌وان.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی هیوای زیاتری به‌ده‌ستهێنانی جامی مۆندیالیان هه‌یه، رۆناڵدۆ گوتی: سێ هه‌ڵبژارده‌ی زۆرترین چانسی به‌ده‌ستهێنانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕیان هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ڕازیل، ئه‌رجه‌نتین و فڕه‌نسا، جگه له‌وانه‌ش هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیاش هه‌ن، سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش ده‌توانین وه‌ك جامی یۆرۆی 2016 سوپرایز دروست بكه‌ین و خۆمان بسه‌پێنین.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی كۆریای باشوور و ئۆرگوای و غانا یاری ده‌كات و سبه‌ی سێشه‌میش یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی غانا ده‌ستپێده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.