Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:28

107 قوتابی دیكه‌ ناویان له‌ كۆلیژه‌ پزیشكییه‌كانی زانكۆكانی كوردستان هاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌واڵێكی گرینگی بۆ قوتابییان ڕأگه‌یاند و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ 107 دەرچووى دیکە لە کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکانى کوردستان وەرگیران.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: لە بەر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، (107) قوتابى دیکە لە کۆلێجەکانى (پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان، دەرمانسازى) بەشێوەى پارالێل بۆ ساڵى خوێندنى 2022-2023 لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەى ڕابردوودا بەشێک لە دەرچووانى ساڵانى ڕابردوو داواکارییان پێشکەش بە وەزارەت کرد بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێجە پزیشکییەکان بەشێوەى پارالێل، بۆ ئەوەش داواى زیادکردنى کورسى پارالێڵیان کرد، بۆ ئەمەش داوکارییەکەیان لە کۆبوونەوەى ژمارە (7)ى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاسپاردەى لێژنەیەک کرا بۆ دیراسەکردن و دیاریکردنى ژمارەى کورسییەکان بەپێى تواناى زانکۆکان.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لێژنەکە تاوتوێى سەرجەم لایەنە زانستییەکانى بابەتەکە و ژمارەى کورسییەکانى بەپێى تواناى زانکۆکان لەسەر ئاستى هەریەک لە کۆلێجەکان کرد، لە ئەنجامدا و لەژێر ڕۆشنایی پێشنیازەکانى لێژنەکە، وەزارەتەکەمان بڕیاری دا بەوەرگرتنى (107) قوتابى دیکە لە کۆلێجەکانى (پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان، دەرمانسازى) بەشێوەى پارالێل.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ جگە لەو دەرچووانەی کە ساڵى پار خۆیان لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتی وەرگیرابوون، هەمو ئەو دەرچووانەی کە ساڵانى ڕابردوو پۆلى دوانزەیان تەواو کردبوو، بەڵام ئەمساڵ دووبارە داواکارییان پێشکەش کردبوو تا بەسیستمى پارالێل لە کۆلێجە پزیشکییەکان وەربگیرێن، لە ئەنجام دا سەرجەمیان چوونە پێشبڕکێى وەرگرتن بۆ کورسییە زیادکراوەکان، لە ئەنجامدا (107) قوتابى تر لە دەرچووانى ساڵانى ڕابردوو وەرگیران.

بۆ زانینی ناوی وه‌رگیراوه‌كان كلیك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بكه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.