Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:42

كه‌نه‌دا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌.

باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند "به‌ توندی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین".

ڕاشیگه‌یاند "ئه‌م هێرشانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌ و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیری هاووڵاتییان، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م هێرشانه‌ ڕابگیرێن.

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌شدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.