حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا ئاشكرای كردووه كه تا ئێستا 320 قوربانی ئاشكرا كراوه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاره‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 5.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له چه‌ند شاریكی هه‌رێمی جاوه‌ی رۆژئاوای ئه‌ندۆنیسیا رووی دا.
هێرمان سووهه‌رمان كه به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیایه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرای كردووه كه تا ئێستا ته‌رمی 20 كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 300 كه‌سیش به‌هۆی بریندارییه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماری ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ن كه تا ئێستا به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه له كۆی 4 نه‌خۆشخانه كه به‌رده‌وام بریندارانی پێ ده‌گات، له‌به‌ر ئه‌مه پێشبینی كرد كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌مه زیاتر بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.