لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمهوه لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چوونی گەشتیاران بۆ وڵاتی ئێران وەستاوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم سنوورە بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: هۆکاری وەرنەگرتنی گەشتیاران لەلایەن ئێرانهوه، بۆ تێکچوونی سیستم دەگەڕێتەوە کە بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لەکارکەوتووە.
لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کاربەدەستانی مەرزی حاجی ئۆمەرانیان ڕاگەیاندووە کە چوونی گەشتیاران بۆ ئێران دەوەستێت، لە کاتێکدا هاتنەوەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان وەکو ڕۆژانی رابردوو ئاساییە.
بەپێی زانیارییەکان هیچ گەشتیارێک لە سنوور گیری نەخواردووە، بەڵکو دوای ئەوەی لە کێشە تەکنیکییەکە ئاگادار کراوەنەوە، گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
بە هەمانشێوەی هاتووچۆی گەشتیاری، جموجۆڵی بارزگانیش لە سنوورەکە وەستاوە کە هۆکاری سەرەکی بۆ داخستنی ڕێگای خانێ- تەمەرچین لەلایەن خۆپیشاندەرانی پیرانشار دەگەڕێتەوە.
کەریم سمکۆ/ حاجی ئۆمهران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.