كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی باری له‌ناكاوی له ته‌واوی نیۆیۆڕك ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی به‌فربارینی چڕ له هه‌رێمه‌كه‌دا.
داموده‌زگا حكوومییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆ بایدن سه‌رۆكی وڵات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كی به‌په‌له‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵه ساردی و به‌فربارینه 24 كاتژمێرییه‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دابینكراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاژانسی فریاگوزاری فیدڕالی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت كردووه به هانای هاووڵاتییانه‌وه بچن.
لای خۆیه‌وه كاتی هوكۆڵ حاكمی هه‌رێمی نیۆیۆڕك ئاشكرای كردووه كه شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فربارینی ئه‌مساڵ له مێژووی ناوچه‌كه‌دا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و داواشی له سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه به‌هانای هاووڵاتییانه‌وه بچن.
ئێزگه‌ی (WABC) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌فربارین له نیۆیۆڕك ماوه‌ی 24 كاتژمێره بێ پچڕان به‌رده‌وامه و له هه‌ندێ ناوچه زیاتر له 2 مه‌تر به‌فر باریوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.