پەرلەمانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی دواین ھێرش و پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان كرد.
پەرلەمانی کوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهی بهوه دا "به نیگەرانییەکی زۆرەوە لە دواین ھێرشی مووشەکی و درۆنی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی 20 لەسەر 21ی 11/2022 بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای ھەولێر و پارێزگای سلێمانی دەڕوانێت و بە توندی ئیدانەی ئەم ھێرش و پەلامارە بێ پاساوانە دەکات".
ڕاشیگهیاند "پەرلەمانی کوردستان وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەل سەرجەم درواسێکان لەسەر بنەمای ڕێزی ھاوبەش و بەرژەوەندیی ھاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتری و پابەندبوونی تەواو بە یاسا و ڕێسا نێوەدەوڵەتییەکان، ھێرش و پەلاماری سەربازی لە ھەر لایەکەوە بێت سەرکۆنە دەکەین و پێمانوایە چارەسەر و میکانیزمی سەربازی نەک ھیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، بەڵکو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتیی ناوچەیی دەخاتە مەترسیی زیاترەوە".
پەرلەمانی کوردستان داواشی لە حکوومەتی فیدڕاڵ كرد زیاتر بە ئەرکی دەستووریی خۆی بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ھەستێت و ھەموو ڕێگایەکی دیپلۆماسی بۆ ئەو ئامانجە بگرێتە بەر .
جهختیشی كردهوه كه ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی و جیھانی و بەرگرتن لە پەرەسەندنی ناسەقامگیری، بە ئەرکی سەر شانیان ھەڵبستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.