ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می دوورگه‌ی جاوا له رۆژئاوای ئیندۆنیسیا بۆ 162 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
ره‌زوان كه‌میل پارێزگاری دوورگه‌ی جاوا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دوورگه‌كه‌مان بۆ 162 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 5.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له چه‌ند شاریكی دوورگه‌ی جاوا‌ی رۆژئاوای ئیندۆنیسیا رووی دا.
لای خۆشییه‌وه هێرمان سووهه‌رمان كه به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئیندۆنیسیایه سه‌باره‌ت به ئاماری برینداران ته‌نیا له یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی دوورگه‌ی جاوا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه زیاتره له 300 كه‌س.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر زیاتر بن له‌وه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، چونكه خانوو و باڵه‌خانه‌یه‌كی زۆر ڕووخاوه و هاووڵاتییه‌كی زۆر تا ئێستا له‌ژێر پاشماوه‌ی خانووه‌كان ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.