Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:42

بڕیاری درا.. بـۆ تـاوەر و بـاڵـەخـانـەکـان ده‌بێت ئـاسـنـی بـیـنـاسـازی کـوالـێـت بـەرزتـر بـەکـار بـھـێـنـرێـت

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نیوان کـەمـال مـوسلیـم وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی و د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ خـاوەن و نـوێـنـەرانـی پـتـر لـە 28 کـارگـەکـانـی شـیـش لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـان، بڕیار درا كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا دروستكردنی تاوه‌ر و باڵه‌خانه‌كان ده‌بێت به‌ ئاسنی بیناسازی كوالێت به‌رزتر به‌كار بهێنرێت.

لـە دەسـپـێـکـی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـانـی شـیـش پـوخـتـەیـەکـیـان لـەبـارەی پـێـشـکـەوتـنـەکـانـی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە کـوردســتـان خـسـتـەڕوو و ئـامـاژەیـان بـە گـریـنـگـی ھـەبـوونـی ئـەو کـارگـانـە کـرد بـۆ ژێـرخـانـی ئـابـووری وڵات لـە پـڕکـردنـەوەی پـێـداویـسـتـییـە نـاوخـۆیـیـەکـان و ھـەنـاردەکـردنـیـان بـۆ نـاوەڕاسـت و خـوارووی عـێـراق .

دواتـر ھـەر لـەلایـەن خـاوەنـکـار و نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـانـەوە چـەنـد داواکـاریـەک پـێـشـکـەش بـە وەزارەتـی بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی و دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـرا، لـەوانـە گـۆڕانـکـاریـکـردن لـە ھـەنـدێ یـاسـا بـۆ پـاراسـتـنـی بـەرھـەمـە نـاوخـۆیـی و پـاڵـپـشـتـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان بـۆ کـارگـەکـانـی شـیـش لـەپـێـنـاو بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـەکـانـیـان بـە ئـاراسـتـەی بـەرەوپـێـشـبـردنـی پـیـشـەسـازی ئـاســن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـان و نـاردنە دەرەوەی بـەرھـەمـەکـانـیـان، داواشـیـان کـرد کـوالـێـتـی کـۆنـتـرۆلـی مـەرزەکـان تـونـد بـکـرێـت بـۆ ئـەوەی ئـاسـنـی خـراپ ھـاوردەی وڵات نـەکـرێـت.

پـاشـان وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـیـان لـە داواکـاریـەکـانـیـان کـرد و ئـامـادەیــیـشـیـان نـیـشـانـ دا بـۆ ھـەر کـارئـاسـانـییـەک بـۆ خـاوەنـکـاران بـە مـەبـەسـتـی بـەردەوامبـوونـیـان و بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـھـێـنـان .

حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان کـار بـۆ دامـەزرانـدنـی ژێـرخـانـی ئـابـووریـیـەکـی بـەھـێـز دەکـات لـە رێـگـەی کـارگـەکـانـی کـەرتـی تـایـبـەت، لـە ئـێـسـتـاشدا 23 کـارگـەی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا ھـەیـە و سـاڵانـە نـزیـکـەی 5 مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت، هه‌روه‌ها نـزیـکـەی 364 ھـەزار کـەس بـە شـێـوەی راسـتـەوخـۆ و نـاراسـتـەوخـۆ ھەلـی کـاریـان بۆ ڕەخـسـاوه‌ و لـەو ژمـارەیـەش لـە سـەرووی ٨٥٪‏ دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـیـن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.