وەزارەتی تەندروستی ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی ئەمشەو بەهۆی تەقینی تانکییەکی غاز لە سەمونخانە و بینایەی بەشەناوەخۆییەک لە دهۆک بڵاو کردۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: بەداخەوە بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و بینایەی بەشەناوەخۆیی لە شاری دهۆک، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە 122ـی تەندروستی دهۆک بەردەوامن لە وەرگرتن و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سووتان.
ڕاشیگەیاند: بەپێی ئاماری سەرەتایی تەندروستی دهۆک تاوەکوو ئێستا 4 گیانلەدەستدان و 26 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە بەشێکیان باری تەندروستیان خراپە و پێشبینی بوونی بریندارانی دیکە دەکرێت.
جەختیشی کردۆتەوە کە چاودێری دۆخی برینداران دەکەین و دەرەنجامی کۆتایی قوربانییان ڕایدەگەینین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.