Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:28

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری قوربانییانیی تەقینەوەکەی ئەمشەوی دهۆکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی ئەمشەو بەهۆی تەقینی تانکییەکی غاز لە بینایەی بەشەناوەخۆییەک لە دهۆک بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی برینداران بەرزبووەتەوە..

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە بەهۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی ئەمشەوی بەشەناوەخۆییەکی شاری دهۆک، ژمارەی برینداران بەرز بووەوە بۆ 33 بریندار، لەنێویاندا 3 بریندار باری تەندروستییان جێگیر نییە و 4 گیانلەدەستدان هەبووە.

ڕاشیگەیاند: تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە 122ـی تەندروستی دهۆک ونەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سووتان بەردەوامن لە چارەسەرکردنی بریندارن.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە “بۆ بەدواداچوونی چارەسەری و ڕەوشی تەندروستی برینداران و پێداویستی و لەنزیکەوە ئاگاداربوون، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک، بریندارانی ڕووادەوەکەی ئەمشەو لە نەخۆشخانەکان بەسەردەکاتەوە و لەڕەوشی خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی دەپرسێتەوە.”

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.