Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:07

وەزیری تەندروستی بریندارانی ڕوداوەكەی شاری دهۆكی بەسەركردەوە

کوردستان TV
100%

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە سەردانێكی مەیدانیدا، ڕەوشی بریندارانی ڕوداوی تەقینەوە و ئاگركەوتنەوەكەی شەوی رابردووی بەشی ناوەخۆیی و تیمەكانی پزیشكی فریاكەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی لە پێشوازیكردن و چارەسەركردنی برینداران و پێداویستی قوربانیانی ڕوداوی شاری دهۆك و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەسەركردەوە.
شیانی باسە لە رووداوەكەدا 4 كەس گیان لەدەستداوەو 33 كەسی دیكەش بریندار بوون كە بەشێكیان باری تەندروستیان خراپە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكدا روویدا كە دەكەوێتە گەڕەكی گرێ باسێ لە دهۆك و نهۆمی خوارەوەی سەمونخانەیە و نهۆمەكانی سەرەوەی بەشی ناوخۆییە كە قوتابیانی پەیمانگە تێدا دەمێننەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.