Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:52

شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەھرە بیل، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بە وەکالەت و شاندی یاوەری کرد.

لە سەرەتادا کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت، بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی لێکتیگەیشتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕکرا، ھەماھەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرز نخێنرا و بە سوپاسەوە باس لە ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لە بواری دارایی و تایبەتمەندییەکانی چاکسازییەکان تاوتوێ کران و یەکخستنی یەکەی ژمێریاری نێوان ھێزەکانی ٨٠ و ٧٠ ـی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لێکرایەوە .

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی ھەماھەنگی بەردەوامی پەیوەندی دێرینی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا و ھاوکاریەکانیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووی روبەرووبوونەوەی تیرۆر و بە دیجیتاڵکردن و بە سیستەمکردنی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران، ھەرورھا سوربوونی بەردەوامی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پرسی چاکسازی لە کابینەی نۆیەم بە گشتی باسی لێوەکرا و شاندی میوان ئاماژەیان بەوەدا کە لەماوەیەکی نزیکدا شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.