Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:59

شارەزایەكی كەشناسی: لەرۆژی هەینیەوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

سبەی لەكاتەكانی بەرەبەیان ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە
کوردستان TV
100%

 ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمرۆ سێشەممە 22-11-2022 ئاسمانی هەرێم لە ئەنجامی هاتنی هەوری بەرزی Cirrus لە دەریای ناوەراستەوە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 10 بۆ 15 كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵاتەوە .
 ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە تا رۆژی پێنجشەمە 24-11-2022 كەش بەشێوەیەكی سەقامگیر جێگیر ئەبێت و لەرۆژی هەینیەوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە .
لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ  سێشەممە     22 - 11- 2022  
كەش/  ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.
خێرایی با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 15) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبیتەوە بە تۆمارەكانی دوێنێ 
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوارشەممە     23 - 11 - 2022
كەش/  ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی بەرەبەیان ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەكانی رۆژئاوی هەرێم و ناوچەشاخاوییەكانی سنووری بادینان.
 پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە تۆمارەكانی دوێنێ.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 20) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  25 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 23 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  23 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  23 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  24 پلەی سیلیزی
سۆران    :  22 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  29 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 22 - 11 - 2022

هاوكات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەمێك پێشتا بڵاویكردەوە كە شەپۆڵێكی باران بارین تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە. 
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیەكە دەڵێت: ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە شەودا دەگۆڕێت یۆ هەوری تەواو  پاشان هاتنی كاریگەری درێژبوونەوەی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور ودەریای ناوەڕاست , سەرەتا نمە بارانی كەم دەبارێت لە بەرەبەیانی  رۆژی هەینی كاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەكات تەواوی ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر شەپۆڵی باران بارین , بارانی مامناوەند و بارانی بە لێزمە دەبارێت لە گەڵ دروست بوونی هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر لوتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان لە ماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە .
هەروەها  ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە رۆژی شەممە شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست كاریگەری زیاد دەبێت و بارانی مامناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت پلەكانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەكات بە نزیكەی (5-7) پلەی سیلیزی رۆژی یەك شەم كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.