Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:49

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە بیستەمین کۆبوونەوەی ئۆتاوا لە جنێف بەشدارە

کوردستان TV
100%


 شاندێکی باڵای دەزگای مین بە سەرۆکایەتیی جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، بەشدارییان لە بیستەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکەوتننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە کەسی (ئۆتاوا) لە شاری جنێفی وڵاتی سویسرا کرد.

وڵاتانی بەشدار لەو ڕێکەوتننامەیە ساڵانە لەبارەی قەدەغەکردنی مینی دژەکەسی لە جنێف کۆدەبنەوە، کە لەم ساڵدا لە ٢١-٢٥ی تشرینی دووەمی٢٠٢٢ کۆبوونەوەکە بەردەوام دەبێت.

بڕیار وایە وەفدی باڵای دەزگای گشتیی کاروباری مین لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ وڵاتانی کۆمەکبەخش و نوێنەری وڵاتانی ئەندام لەو ڕێکەوتننامەیە ئەنجامبدات؛ بە مەبەستی پەیداکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها ئاگاداربوون لە نوێترین زانیاری و گۆڕانکارییەکان دەربارەی چالاکییەکانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی.

جێگەی ئاماژەیە ڕێکەوتننامەی ئۆتاوا لەنێوان ١٦٤ وڵاتی جیهان واژوو کراوە کە کار لە قەدەغەکردنی بەکارهێنان و بەرهەمهێنان و عەنبارکردن و گواستنەوەی مینی دژەکەسی لە جیهاندا دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.