له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ و له گڕوپی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو وێڵز له یاریگای ئه‌حمه‌د بن عه‌لی له شاری ڕه‌یان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه و له خوله‌كی سی و شه‌ش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا تیمۆثی ویا ئه‌مریكای كرده خاوه‌ن گۆڵێك و گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو دوو گاریس به‌یڵ به سوود وه‌رگرتن له لێدانی سزا هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزی كرده خاوه‌ن گۆڵێك و یاریه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ته‌واو بوو و هه‌ردوولا خاوه‌ن یه‌ك خاڵن .
هه‌ر له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌رو له گڕوپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالی برده‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.