سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساو ئوستڕالیا، دیدێ دیشامپ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌رچی پێویست بێت كردوویانه تا یاریزانانی تیپه‌كه‌یان له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن بۆ یاریه‌كانی جامی جیهان.
دیشامپ ئاشكراشیی كرد كه یه‌كه‌م یاریان له مۆندیال یه‌كلایی كه‌ره‌وه نیه به‌ڵام ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌و ئه‌ركیان له یاریه‌كه ئاسان نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا تیپێكی به‌هێزه.
ڕاهێنه‌ره‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه ته‌واوی تواناكانیان بۆ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، هاوكات دیشامپ جه‌ختیكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌یان دووچاری پێكان هاتوون و له مۆندیال دابڕاون، به‌ڵام نیگه‌ران نین له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و به شێوه‌یه‌كی تۆكمه له ئاماده‌باشیدان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان.
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا: له ئاماده‌باشیدان بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی جامی جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.