Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:23

مه‌سرور بارزانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رووداوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی غاز ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هۆكاری ڕووداوەكانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆك كرد. 
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی حكومەت پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییەكان كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەكان خواست.
سەرۆكی حكومەت بە ڕێز و پێزانینێكی زۆرەوە، باسی لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی دهۆك و پۆلیسە هاوكارەكانی كرد كە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان كردە قوربانی. 
سەرۆكی حكومەت لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی راسپارد كە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەكاردەهێنن بكەن و لێكۆڵینەوەی جیدی و ورد لە بارەی جۆری غازەكە و لایەنە جێبەجیكارەكان و هۆكارەكانی ڕووداوەكانی سلێمانی و دهۆك بكەن . تا دەركەوتنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەش، بڕیاردرا بەكارهێنانی سیستەمەكە لەو شوێنانەی بەكاردەهێنرێت، ڕابگیرێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.