Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:37

سـاڵانـە نـزیـکـەی 5 مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن له‌ هه‌رێمی كوردستان بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت

کوردستان TV
100%


ھـەریـەک لـە د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و کـەمـال مـوسلـیم وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی لـەگـەڵ خـاوەن و نـوێـنـەرانـی پـتـر لـە 28 کـارگـەی شـیـش و پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا کـۆبـوونـەوە.

نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـانـی شـیـش پـوخـتـەیـەکـیـان لـە بـارەی پـێـشـکـەوتـنـەکـانـی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە کـوردســتـان خـسـتـەڕوو و ئـامـاژەشـیـان بـە گـریـنـگـی ھـەبـوونـی ئـەو کـارگـانـە کـرد بـۆ ژێـرخـانـی ئـابـووری وڵات لـە پـڕکـردنـەوەی پـێـداویـسـتـییـە نـاوخـۆیـیـەکـان و ھـەنـاردەکـردنـیـان بـۆ نـاوەڕاسـت و خـوارووی عـێـراق .

دواتـر خـاوەنـکـار و نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـان چـەنـد داواکـاریـەکـیـان پـێـشـکـەش بـە وەزارەتـی بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی ، و دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـرد ، لـەوانـە گـۆڕانـکـاریـکـردن لـە ھـەنـدێ یـاسـا بـۆ پـاراسـتـنـی بـەرھـەمـە نـاوخـۆیـی و پـاڵـپـشـتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان بـۆ کـارگـەکـانـی شـیـش لـە پـێـنـاو بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـەکـانـیـان بـە ئـاراسـتـەی بـەرەو پـێـشـبـردنـی پـیـشـەسـازی ئـاســن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا و نـاردنـە دەرەوەی بـەرھـەمـەکـانـیـان، داواشـیـانـکـرد کـواڵـێـتـی کـۆنـتـرۆڵی مـەرزەکـان تـونـد بـکـرێـت بـۆ ئـەوەی ئـاسـنـی خـراپ ھـاوردەی وڵات نـەکـرێـت.

پـاشـان وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـیـان لـە داواکـاری خاوه‌ن كارگه‌كان كرد و ئـامـادەیــیـشـیـان نـیـشـانـدا بـۆ ھـەر کـارئـاسـانـیـەک بـۆ خـاوەنـکـاران بـە مـەبـەسـتـی بـەردەوامبـوونـیـان و بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـھـێـنـان .

حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان کـار بـۆ دامـەزرانـدنـی ژێـرخـانـی ئـابـووریـیـەکـی بـەھـێـز دەکـات لـە رێـگـەی کـارگـەکـانـی کـەرتـی تـایـبـەت،  لـە ئـێـسـتـادا 23 کـارگـەی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا ھـەن و سـاڵانـە نـزیـکـەی 5 مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت ، ئه‌م كارگانه‌  نـزیـکـەی 364 ھـەزار هه‌لی كاریان به‌شێوه‌ی راسـتـەوخـۆ و نـاراسـتـەوخـۆ بۆ هاووڵاتیان رەخـسـانـدووە، لـەو ژمـارەیـەش زیاتر لـە 85٪‏ دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـیـن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.