Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:28

به‌رگری شارستانی ژمارەیەک رێنمایی بۆ به‌كارهێنانی بوتڵی غاز بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی چه‌ند رێنمایی و زانیارییه‌كی گرنگ بۆ به‌كارهێنانی بتڵی غاز له‌ماڵاندا بڵاوكرده‌وه‌. 

ده‌قی راگه‌یاندراو: 
هاووڵاتی خۆشەویست چەند ڕێنمایی و زانیارییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنانی بتڵی (غاز) وە شێوازی سەلامەتی بەکارهێنانی لە ماڵاندا پێویستە بیزانیت تاوەکو لە کارەساتی دڵتەزێن بەدووربیت
1. بەکارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت،
2. نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و کاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام.
3. بە هیچ شێوەیەک نابێت بتڵی غاز لەشوێنی کارکردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەک کە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشت خانە.
4. کردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لەکاتی پێویستی و ئیش کردندا وە کوژانەوەی لە سەرە مونەزەمەوە نەک تەنها کوژانەوەی لە ئامێری گەرمکەرەوەکەوە.
5. لەکاتی بەستنی بەشی ژێرەوەی بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بەکار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو دەبێت بتڵی غازەکە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوو دەدات بەهۆی بەکار هێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.
6. ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد لەشوێنە کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونکەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هەوی دروست بوونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخولقێت،
7. کاتێک هەست بەبۆنی غاز دەکەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروست کردنی (تهویە)یە واتە دەرچە بۆ دەرچونی غازەکە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە و چووونە دەەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونکە مەترسیدارە مانەوەت تیایدا.
8 . بەهیچ جۆرێک ئامێری مۆبایل نابێ ببرێتە ئەو جێگەیەی لێچوونی غاز تیایدا ڕوویداوە چونکە بەکارهێنانی و پەیوەندی کردن بە مۆبایل مەترسیدارە لەم حاڵەتەدا،
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.