ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه یه‌كه‌م كه‌س كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ببێته خاوه‌نی 500 ملیۆن فۆڵۆوه‌ر.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵان كه به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاله‌وه، له میانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانیی 2022ی قه‌ته‌ردا رۆژی 24ی تشرینی دووه‌م یاری ده‌كات و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رووبەڕووی هه‌ڵبژارده‌ی غانا ده‌بێته‌وه، ماوه‌ی ساڵانێكی درێژه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له لووتكه‌دایه و ئه‌مجاره‌ش ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد.
رۆناڵدۆ بووه یه‌كه‌م كه‌س له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه خاوه‌نی 500 ملیۆن فۆڵۆوه‌ره. ئه‌ستێری ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی پاریسان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی، لیۆنێل مێسی-ش خاوه‌نی 376 ملیۆن فۆڵۆوه‌ره و له‌دوای كریستیانۆوهیه.
كچه مۆدێل كا‌یڵی جێنه‌ر به 372 ملیۆن، گۆرانیبێژ سێلێنا گۆمێز به 357 ملیۆن، زۆرانباز و ئه‌كته‌ر، دوه‌ین جۆنسن به 348ملیۆن له‌دوای رۆناڵدۆ و مێسییه‌وه دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.