نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ فایق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى میكانیزمى پشتگیرى له دادوه‌رى و دابینكردنى هه‌موو پێویستییه‌كانى سه‌ركه‌وتنى كارى دادگاكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان گۆڕییه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و گه‌یاندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگیى ڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له سه‌قامگیرى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا كرده‌وه و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به ئاماده‌یى و ڕۆڵى كاراى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵا دادوه‌ریى عێراق كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.