نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌لايه‌ن د. محه‌مه‌د تميم وه‌زيرى پلاندانانى عێراقه‌وه له هاوپه‌يمانيى سياده پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى سياده، هه‌ردوولا داكۆكيان له پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان هێز و پێكهاته نيشتمانييه عێراقييه‌كاندا كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سه‌ختييانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه.
هه‌ردوولا هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵات و هێزه سياسييه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به شێوه‌يه‌ك كه مافى هه‌موو پێكهاته عێراقييه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات مسۆگه‌ر و پارێزراو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.