ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2022 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین و شاندی یاوەری كرد.
شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆك بارزانی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەیەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكی پارتی. هەروەها وەفدەكە پیرۆزباییان لەهەڵبژاردنی جێگرانی سەرۆك و سەركردایەتییەكەی پارتیش كرد و هیوای سەركەوتنیان خواست لەكارەكانیاندا.
شاندەكە پێزانینی بۆ پەیوەندییە توندوتۆڵ و لەمێژینەی نێوان هەردوولا هەبوو كە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش بنیاتنراوە.
شاندەكە داوای پابەندبوونی بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارنامەیە كرد كە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵدا ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، ئەویش لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لەڕێگەی دیالۆگەوە.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق و شاندی یاوەری دەكات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.