پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ د. عه‌بدولـله‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كاندا خرایه به‌ر باس و هاوڕا بوون كه ده‌بێ كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژیان و گوزرانیان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت به شێوه‌یه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێن و زێدى خۆیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته ئه‌منى و سیاسى و ئابوورییه‌كانى وڵاتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پشتگیریى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له چاككردنى بژێوى ژیان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر به هاووڵاتییان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كرا كه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیان لە هاریكارى و یه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و كرده‌وه‌كانیشیان، هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه و سوپا كرده‌وه بۆ له‌نابردنى تیرۆرستان و پاراستنى سه‌ر و ماڵ و ژیانى هاووڵاتییان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێون هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه ده‌بێ گفتوگۆیه‌كى بنیاتنه‌رانه بكرێت، هه‌روه‌ها له زووترین كاتدا یاسا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێن و به‌پێى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مافه‌كان و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى و یه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.