Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێكی هاوبەشی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێكخراوی رابیتەی مرۆیی لە كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی تەحەددی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە ڕەتكردنەوەی زمانی هەڕەشە و نكۆڵیكاری كرایەوە و ئەوەش خرایە ڕوو كە زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و بار و گوزەران و نیگەرانییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.