Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:42

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری گشت ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی دوێنێی دهۆک.

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: وێرای هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدانی کارەساتەکەی شەوی ڕابردووی شاری دهۆک، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازین.

ڕاشیگەیاند: بۆ ڕێزنواندن لە ڕۆحی ئەو شەهیدانە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە، 23ـی 11ـی 2022 پێش وانەی یەکەم خولەکێک وەستان بۆ ڕۆحی پاکیان بوەستن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە "پاش خودای گەورە، ڕائید عەلی سدقی و هاوپیشەکانی زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بوونە هۆکار بۆ ڕزگاربوونی (56) قوتابی ئەو بەشە ناوخۆییە و ڕۆڵی سەرەکییان گێڕا لە پاراستنیان و زوو بەدەمەوەچوونیان، فیداکاری و قوربانییدانی ڕائید عەلی و هاوپیشەکانی شاکارێکی فیداکاری بوو لەپێناو ڕزگارکردنی قوتابییان، لەم ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆکم ڕاسپارد کە لە کاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەک، بەناوی خوالێخۆشبوو ڕائید عەلی سدقی بکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.