Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:24

نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی و یەکدەنگیی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ پشتگیریکردنی حکوومەتی نوێی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 11ـی 2022، لە بەغدا له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونەوەكه‌دا جەختیان لە پێویستيی هەماهەنگی و یەكدەنگيی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەكانیان كرده‌وه‌ بۆ پشتگيريكردنى حكوومەتی نوێی عێراق لە جێبەجێكردنی كارنامه‌كه‌ى كە لە بەرژوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت، بەتایبەتيش چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى لە بوارەكانی ئابووری و خزمەتگوزاریدا ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، چونكه‌ هه‌موو گه‌لى عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانيى زۆريان له‌ حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق هه‌يه‌.

پێداگرى لەسەر به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. تیایدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هاوڕا بوون كە ئەمەش ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لە هەموو بوارەكاندا پته‌و دەكات.

پێویستيی پاراستنی سەروەريی عێراق، باسێكی دیكەی كۆبوونەوەكه‌ بوو. تیایدا گرنگيى هاریكاريی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و ولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەمبارەیەوە، تاوتوێ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.