سەرۆکی کوتلەی فەتح لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە ئه‌گه‌ر سه‌قامگيرى به‌رده‌وام بێت ده‌ر‌فه‌تێكى مێژوويى هه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 11ـی 2022 لە به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له بەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌تح كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونەوەكه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و كارنامه و ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقييان تاوتوێ كرد.
عامرى جه‌ختى كرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌قامگيرى به‌رده‌وام بێت ده‌ر‌فه‌تێكى مێژوويى هه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتن و جگه له لێكگه‌يشتن هيچ ڕێگه‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م عێراقييه‌كاندا نييه، بۆ ئه‌مه‌ش يه‌كڕيزيى سياسى و نيشتمانى له‌نێوان هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كاندا به پێويست زانى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى ده‌ربڕى و جه‌ختى له به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌غداى به قووڵاييى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.