Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:24

پلاسخارت لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەنیا دەتوانین دووبارەی بکەینەوە و بڵێین جێگەی قەبووڵکردن نییە.

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند: بەداخەوە تەنیا دەتوانین وتەکانمان دووبارە بکەینەوە، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قەبووڵکردن نییە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە عێراق وەک یەک مامەڵە بکات بۆ ئەوەی بوار بە هەڕەشەی زیاتر نەدات.

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختیشی کردۆتەوە کە هێز لە دەرەوەی وڵات لە یەکڕیزی ناوخۆییەوە دەست پێ دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێران بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە بەچڕی دەستی بە بۆردوومانکردنی بارەگای حزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی جێژنیکان، کۆیە و زڕگوێز لە هەرێمی کوردستان کرد، لە درێژەی ئەو هێرشانەش ئەمڕۆش بە درۆن و مووشەک بارەگای پارتی ئازادی کوردستانی لە پردێ کردە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.