فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە کەسێک دەکات کە گوایە بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی بووە و ڕفێنراوە، جەخت دەکاتەوە کە به پێی یاسای سەربازیی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایگەیاند: چه‌ند رۆژێكه ئه‌دهه‌م بارزانى له‌ڕێگەى چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی جۆراوجۆره‌وه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له كه‌سێک به ناوى (فەرید عەبدولعەزیز بازى) ده‌كات كه گوایه به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى بووه و به‌شێوه‌یه‌كى نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى ئه‌منى هه‌رێمه‌وه ڕفێنراوه.
ڕاشیگەیاند: فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى سه‌رله‌به‌رى ئه‌م بانگه‌وازه چه‌واشه‌كارى و بێبنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه (فەرید عەبدولعەزیز ئەحمەد) پێشمه‌رگه‌ى لیواى 3ـی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مانه، ناوبراو له مانگى (6ـی ساڵی 2022)ـه‌وه بێ ئاگادارى و ڕه‌زامه‌ندى سه‌رووترى ئه‌ركى خۆى به‌جێهیشتووه و دواتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ى وڵاتی كردووه بۆیه وه‌كوو هه‌ر حاڵه‌تێكى تر به‌پێی یاساى سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه و ئه‌و سه‌رپێچییه‌ى ناوبراو به (هه‌ڵاتوو) ئه‌ژمار كراوه.
زێرەڤانی ڕوونیشی کردۆتەوە کە "له‌و كاته‌دا پاڵپشت به مادده‌ى (5) له یاسایى بنه‌ماى دادگاییكردنى سزایى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ ژماره (17)ـی ساڵى 2008 بڕیارى ده‌ستگیركردنى دراوه و له 10ـی11ـی 2022 به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگە فه‌رمییه‌كانى دیکەی هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر كراوه و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ییمانه‌وه خانه‌واده‌كه‌ى له هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئاگادار كراوه‌ته‌وه."
لە ڕاگەیەنراوەکە دووپاتیشی کردۆتەوە کە "فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى هه‌موو لایەک ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌ى یاسایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوبراودا كراوه و جگه له‌و ڕاستییانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێ دراوه هه‌ر جۆره باسێكى تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بگوترێت دووره له ڕاستى، بۆیه ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندیی به هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه نییه و ڕێگە نادرێت بۆ مه‌به‌ستى ڕاكێشانى سه‌رنجى هاووڵاتییان و مه‌رامى چه‌واشه‌كارى و سیاسى به‌كاربهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.