دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه ڕایگه‌یاند كه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانی كردووه سبه‌ی چوارشه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێته پشووی فه‌رمی به‌هۆی بردنه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له یه‌كه‌م یاریی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی سعوودییه بڵاوی كرده‌وه: شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودییه بڕیاری دا به‌هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژووییه سبه‌ی چوارشه‌م بكرێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و داموده‌زگاكانی حكوومی و ناحكوومییه‌كان.
ئاژانسه‌كه بڵاویشی كرده‌وه: شای سعوودییه داوای له محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌رۆك وه‌زیران كرد سبه‌ی پشوو بداته سه‌رجه‌م كرێكار و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییان له ته‌واوی وڵات به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، سه‌رۆك وه‌زیرانیش داواكه‌ی كردۆته فه‌رمان و سبه‌ی كرده پشووی فه‌رمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.