ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 11ـی 2022 بڕیاری هەڵگرتنی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتی دا.
بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە باجی سەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت کرا کە بووە هۆی گرانی تێچووی پەیوەندییەکان لە عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە هەڵگرتنی بڕی (20%) ئەو بڕەپارەیەی بۆ خزمەتگوزاری پڕکردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت وەردەگیرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەوەش دراوە کە لە 01ـی 12ـی 2022ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.