Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:54

ماوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت

کوردستان TV
100%

لە هەفتەی داهاتوودا 200 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و ڕاستەخۆش كاریگەری لەسەر زیادبوونی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ هاوبەشان دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: لە درێژەی پڕۆژەکانی وەزارەت، هەفتەی داهاتوو 200 مێگاوات كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت؛ ئەوەش وا دەكات، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاتر بن.

ڕاشیگەیاند: لە کۆتایی ئەم مانگەدا، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبا لە بازیان بەگەڕ دەخرێت، وێستگەكە توانای 500 مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام غازی سرووشتی تەنیا بەشی 200 مێگاوات كارەبای هەیە و هەوڵ دەدەین غاز بۆ 300 مێگاواتەكەی دیكەش دابین بكرێت، تاوەكوو بە ئەوپەڕی توانای خۆی كارەبا بدات.

باسی لەوەش کردووە کە "لەگەڵ ئەوەی ئێستا بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرماوە خواستێكی زۆر لەسەر كارەبا هەیە، بەڵام توانراوە بڕە كارەبایەكی باش بدرێت، گوتیشی: ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمی نەکردووە و جێگیرە؛ وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی ئەوەدایە بەرهەمێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر گەشە پێ بدات کە دەبێتە هۆی پاکڕاگرتنی ژینگە و زیادبوونی کارەبا."

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە داوە کە جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئێستا ژێرخانی کارەبای هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە حەوت هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام ئێستا تەنیا 3 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.