سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش گه‌نجێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه هاته كوشتن، پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕووداوه‌كه له كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌ك ڕوویداوه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی 730ی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان به‌ناوی (حه‌سه‌ن مه‌حموود عه‌زیز) به ده‌ستی براكه‌ی كوژرا.
عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ (كوردستان تیڤی) پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نجێك به ده‌ستی براكه‌یه‌وه كوژراوه.
گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕووداوه‌كه به‌بێ مه‌به‌ست بووه و براكه‌ی له كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌كدا، گولـله‌یه‌كی له ده‌ستی ده‌رچووه و به‌ر براكه‌ی كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م زانیارییانه له لیكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتوون، بۆیه جارێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه كۆتایی نییه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
كوردستان تیڤی/ سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.