ڕیزبه‌ندی باشترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاو كرایه‌وه و به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ش پاسپۆرتی ئیماڕاتی به باشترین و له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می پاسپۆرته‌كانی جیهان ده‌ستنیشانكراوه، هه‌روه‌ها هاتووه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئیماڕاتی ده‌توانێ گه‌شتی زیاتر له 90%ی گۆی زه‌وی بكات به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا.
ماڵپه‌ڕی (پاسپۆڕت ئیندێكس) ئه‌مڕۆ سێشه‌م ریزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، پێوانه‌ی ڕیزبهندییهكهشی به‌گوێره‌ی بەهێزی پاسپۆرته‌كه بۆ گه‌شتكردنی وڵاتانی جیهان دیاری كردووه.
پاسپۆرتی ئیماڕاتی له ساڵی 2021وه ڕیزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهانی گرتووه، هه‌ڵگرانی ئه‌م پاسپۆرته ده‌توانن گه‌شتی 180 وڵات بكه‌ن كه 121 وڵاتیان به‌بێ ڤیزه ده‌بێت و 59 وڵاتیش به وه‌رگرتنی ڤیزا به ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت یاخود له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه ده‌بێت و ته‌نیا له 18 وڵات پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئیماڕاتی به پاسپۆرته‌كه‌ی ده‌توانێت گه‌شتی 90.4%ی گۆی زه‌وی بكات به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته، واته ته‌نیا له گه‌شتكردنی 9%ی گۆی زه‌وی پێویستی به ڤیزا ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌روه‌ها دوای پاسپۆرتی ئیماڕاتی، پاسپۆرتی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، سوێد، فینله‌ندا، لۆكسه‌مبۆڕگ، ئیسپانیا، فڕه‌نسا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، سویسڕا و كۆریای باشووری به باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهان دیاری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.