گروپێك كە خۆیان بە "گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئێران" ناودەبەن، داوای داخستنی دوكان و شوێنە بازرگانییەكان لە سبەی پێنجشەممە لە سەرانسەری ئێران دا دەكەن، وەك هاوسۆزی لەگەڵ شارە كوردییەكانی ڕۆژئاوای وڵات، كە لەم ڕۆژانەدا تووشی سەركوتی توند دەبن.
هاوكات ناوەندی هاوكاریی حیزبە كوردییەكان لە ئێران، داوای لە ڕێكخراوە سیاسییەكان، چالاكانی مەدەنی و هەموو سێكتەرەكانی گەلی ئێران كرد كە ڕۆژی پێنجشەممە 24ی نۆڤەمبەر مانگرتنێكی گشتی ڕێكبخەن، بە مەبەستی پتەوكردنی یەكڕیزی و هاوپشتی و پشتیوانی لە گەلی كورد .
هاوكات "ماڵی سینەما"ی ئێران هۆشداری دا كە ئەگەر هەڕەشە و گرتن و بانگهێشتكردنی یەك لە دوای یەك ئەندامەكانی كۆتایی نەهات و سینەماكارە دەستگیركراوەكان ئازاد نەكرێن، ئەوا بایكۆتی كارەكانیان دەكەن.
گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئێران داوای مانگرتنی بەرفراوان لە رۆژی پێنجشەممەدا دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.