Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:51

وەزارەتی خوێندنی باڵا كاركردنی بە سیستمی غازی شل لەسەرجەم دامەزراوەكانی ڕاگرت

کوردستان TV
100%

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی گیان و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندكاران لەسەرجەم زانكۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەكان و دامەزراوەكانی دیكەیدا، لە نوسراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كاركردنی بەسیستمی غازی شل لەسەرجەم دامەزراوەكانی ڕاگرت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوەكەیدا، كە لەلایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دەرچوە، بەسێ خاڵ وردەكاری بڕیارەكەی ڕونكردۆتەوە، وەك لە خاڵی یەكەمدا هاتوە پێویستە دامەزراوەكان دەستبەجێ كاركردن بەسیستمی غازی شل ڕابگرن، لە خاڵی دوەمدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە پێویستە بەزوترین كات و زۆر بەوردی بەدواداچون بۆ هەمو ئەو سیستمانە بكرێ، كە بەمەبەستی ئامادەكردن یان گەرمكردنەوەی خواردن بەكاردێن و لە سەلامەتی دڵنیا ببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لە ماوەی (3) سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێكی تێروتەسەل لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆ و پەیمانگەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئامادە بكەن.
لە خاڵێكی دیكەی نوسراوەكەدا هاتوە، دەبێت هەمو ئەو سیستمانەی بەمەبەستی ئامادەكردن و گەرمكردنەوەی خواردن لەسەر هەمو زانكۆ و پەیمانگە و دامەزراوەكانی سەر بەوەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەكان بەكار دێن، پێویستە ڕێگەپێدانی بەرگری شارستانیان هەبێت و مۆڵەتی دانانی هەبێت و لە لایەن كۆمپانیاكان.
لە كۆتایشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەئیكدی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە لە حاڵەتی كەمتەرخەمی و جێبەجێنەكردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە لایەنی كەمتەرخەم ڕوبەڕوی یاسا دەبێتەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.