Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:55

سەرۆكی حكومەت قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری كردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-11-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، لە رێورسمێكدا قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر كردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمەكەدا رایگەیاند: جێی شانازییە و دەست خۆشییە  كە دەبینین پڕۆژەیەكی وا بە ستاندارێكی نێودەوڵەتی و بەتوانای ئەندازیارانی كوردستانی و كۆمپانیایەكی خۆماڵی جێ بەجێ دەكرێت.
هەروەها گوتی :دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتیان ئەوانەی كە لە پارێزگاكانی دیكەی كوردستان وەك دهۆك و سلێمانی سەردانی هەولێر دەكەن و هیواداریشیم هاووڵاتایان پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆبن.
سەرۆكی حكومەت گوتیشی: لەماوەكانی رابردوو كوردستان تووشی هەندێك رووداوی نەخوازراو بوو، بەڵام پێمان باش بوو ئەم بەرنامەیه‌ دوانەكەوێ بۆ ئەوەی پیشانی هەموو لایەك بدەن كە ئیرادەی بەهێزی گەلەكەمان و حكومەتەكان بەردەوام دەبێت.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە لە زۆر رووەوە هەوڵدراوە كە رێگریمان لێبكرێت لەوەی كە بەرنامەی حكومەت جێبەجێ بكەین، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری. 

دەقی ووتارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ..
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.